Вход на сайт

Просмотр новости

Найдите то, что Вас интересует

سەرکردەیەکی یەکێتی: یەکێتی هێزەکانی تری تێپەڕاندووە و ڕکابەری پارتی دەکات بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی

Дата публикации: 29-09-2024 15:06:39

یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خۆی بە ڕکابەری پارتی دیموکراتی کوردستان دەزانێت، لەکاتێکدا بەرپرسانی پارتی ڕەتیدەکەنەوە هیچ هێزێک بە ڕکابەری خۆیان بزانن.
لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان، یەکێتی زیاتر سەرقاڵی ململانێی بزووتنەوەی گۆڕان و دواتر نەوەی نوێ بوو، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا گوتاری سیاسی بۆ ڕکابەری پارتی گۆڕیووە.
دروشمی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان "کۆتایی پێ دەهێنین"ە، وەکو ئاماژەیەک بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی و ڕکابەری کردنی پارتی، ئەمەش وایکردووە ململانێی توند لە نێوان ئەو دوو حزبە دروست ببێت.
شێرکۆ میروەیس، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،"یەکێتی لە ڕابردوودا بە هۆی کێشەی ناوخۆیی و دواتریش جیابوونەوەی بزووتنەوەی گۆڕان توشی جۆرێک لە سستمی بووبوو، ڕکابەرەکەمان ئەمەی وەکو دەرفەت قۆستبوویەوەو بووبووە هۆی دروستبوونی ناهاوسەنگی."
دەشڵێت،"لە دوای هەشتی تەمموز، یەکێتی پەرتەوازەیی تێپەڕاندووەو خاوەنی یەک بڕیارە لە زاخۆوە تا خانەقین، بۆیە ئێستا یەکێتی ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی دەگێڕێت و هێزەکانی تری تێپەڕاندووەو دەیەوێت هاوسەنگی بۆ گۆڕەپانی سیاسی کوردستان بگێڕێتەوە."
لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، پارتی 45 کورسی و یەکێتی 22 کورسییان لە کۆی 111 کورسی پەرلەمانی کوردستان هەبوو، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەی کورسییەکان بۆ 100 کورسی کەمکراوەتەوەو 5 کورسیشیان بۆ پێکهاتەکان دانراوە.
بەرپرسانی پارتی بانگەشەی بەدەستهێنانی نزیکەی چل کورسی لە کۆی 95 کورسی پەرلەمان دەکەن، لەکاتێکدا بەرپرسانی یەکێتی جەخت دەکەنەوە لەوەی ژمارەی کورسییەکانیان لە ژمارەی کورسییەکانی پارتی زۆر کەمتر نابێت.
وریا عەلی، کادیری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،"لە ڕابردوودا سەلماندوومانەو ئەمجارەش دەیسەلمێنین کە لیستی یەکەم و براوەی هەڵبژاردن دەبین. هیچ لایەنێک بە ڕکابەری خۆمان نازانین بەڵام بڕوامان بە فرە لیستی و فرە حزبی و پرۆسەی دیموکراسی هەیە."
هەروەها وتیشی،"هیچ حزبێک بە ڕکابەری خۆمان نازانین، بەڵام ڕێز لە ڕای لیست و قەوارەکەشیان دەگرین."
کێشمەکێشی نێوان یەکێتی و پارتی لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گەیشتووەتە ئاستی هێرشی چڕ بۆ سەر یەکتری، ئەمەش وایکردووە درزی نێوانیان قوڵتر ببێتەوە.
پێشبینی دەکرێت ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژەی هەبێت، بەجۆرێک پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان ئەستەم و زەحمەت بکات،بەو پێیەی پارتی خواستی پارێزگاریکردنی لە دەسەڵاتەکانی و یەکێتیش خواستی وەرگرتنی دەسەڵاتی زیاتری هەیە.
چاودێرێکی سیاسی پێیوایە، سەرباری دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن و ئامادەکاری لایەنەکان بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن، بەڵام هێشتا مەترسی ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لە ئارادایە بەهۆی ئەگەری دروستبوونی ئاڵۆزییەوە.
عومەر محەمەد، چاودێریی سیاسی، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،"گەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، پێناچێت جیاوازی نێوان یەکێتی و پارتی لەڕووی ژمارەی کورسییەوە زۆر بێت و ڕەنگە دە کورسییەک جیاوازی هەبێت، ئەمەش بە دەستوەردانی ئیقلیمی."
ئەو دەڵێت،"پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو زۆر قورس دەبێت، چونکە پارتی مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێتەوەو یەکێتیش بە مەرجی سەرۆکی هەرێم یاخود پۆستی تری باڵا ئەمە قەبوڵ دەکات. بۆیە ڕۆڵی ئیقلیمی لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو زۆر دەبێت و پێکهێنانی قورس دەبێت."
دوای پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک و نەینەواو بەشداریکردنی یەکێتی بە بێ پارتی، ناکۆکی نێوان ئەو دوو حزبە گەیشتووەتە ئاستی ترازان، بە جۆرێک پێشبینی دەکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم پارتی هەوڵی ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنی ترو جێهێشتنی پۆست بۆ یەکێتی و حساب بۆ نەکردنی بدات.
 
Основное содержимое страницы с новостью.

This item is part of

Схожие новости

#Наименование новостиТональностьИнформативностьДата публикации
1بەرپرسێکی پارتی: هەڵبژاردن بێ غەل و غەش نابێت بەڵام ڕێوشوێنەکانی کۆمیسیۆن گرنگن 08.6113-10-2024
2میراتگرانی بارزانی و تاڵەبانی، شەڕ لەسەر پشکەکانی دەسەڵات 06.2209-10-2024
3بەڕێوەبەری پەیمانگای کوردی: کۆکردنەوەی کارتی بایۆمەتری بۆ ترساندنی دەنگدەرە ئەگینا حزب ناتوانێت بەکاری بهێنێت 04.2309-10-2024
4نوێنەری وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق لە سلێمانی: دەستی مەزهەبی هەیە لە هێنانی ئاوارە لوبنانیەکان بۆ عێراق 06.3414-10-2024
5پسپۆڕ: بەرژەوەندییەکان عێڕاق و سوریای بێدەنگ کردووە لە ئاست تورکیادا05.929-01-2025
6ئیسرائیل و کورد، هەنگاونان بۆ پەیوەندییەکی دۆستانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا05.3306-03-2025
7چاودێرانی سیاسی: تورکیا ترسی لە ڕوودانی گۆڕانکاری هەیە و دەیەوێت دۆخەکە لەگەڵ کورد ئاسایی بکاتەوە07.1317-10-2024
8عەبدولعەزیز زیاب: هێزە میلیشیاییە لە یاسادەرچووەکانی عێراق و تێرۆریستان دوو دیوی دراوێکن05.6209-12-2024
9پەیوەندییەکانی ئەردۆغان و ترامپ لە نێوەندی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا06.2408-11-2024
10VOA Kurdish: Kurdistan opposition parties remain divided after elections06.0213-03-2025

Классификация: . Схожих патентов: 0. Схожих новостей: 10. Тональность: 0. Информативность: 4.62. Источник: www.dengiamerika.com.