Вход на сайт

Просмотр новости

Найдите то, что Вас интересует

پەیوەندییەکانی ئەردۆغان و ترامپ لە نێوەندی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

Дата публикации: 08-11-2024 17:32:32

سەرۆکی تورکیا هەندێک جار لەگەڵ زۆرێک لە ڕێبەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوادا لە ناکۆکیدا بووە، بەڵام نەیشاردۆتەوە وەک دەڵێت هاوکاتی یەکەم خولی سەرۆکایەتی، پەیوەندییەکی گەرموگوڕی هەبووە لەگەڵ دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکادا.
چاودێر دەڵێن، ئێستاش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەو گەرموگوڕییەی پێشوو وەک دەرفەتێک دەبینێت بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکانی ناوچەکە و هەروەهاش داوای هاوکارییەکی زیاتری ئەمەریکا دەکات دژ بە کورد، کە ئەردۆغان بە جوداییخواز ناودێریان دەکات.
ئۆکراین لە هاوکێشەی پەیوەندییەکانی ئانکەرە و واشنتۆندا
مەسعود کاسین، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی تورکیایە و لەوبڕوایەدایە "دوو ڕێبەری کاریزما، ڕێی نوێ دەکەنەوە، پەنجەرەی نوێ دەکەنەوە نەک هەر لە تورکیادا بەڵکو لەناو ناتۆشدا و بەتایبەتیش لە پەیوەندی بە ڕوسیاوە. بە ڕای من، ئەگەر شتەکان ئەرێنیانە بڕۆن بەڕێوە، ئەوا دەشێت تورکیا و ئەمەریکا بتوانن شەڕی ڕوسیا و ئۆکراین ڕابگرن."
ئەردۆغان هەوڵی داوە تا ڕۆڵی هەبێت لە کۆتاییپێهێنانی ئەو شەڕەدا لە سۆنگەی پەیوەندییە نزیکەکەیەوە لەگەڵ ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین و هەروەهاش پەیوەندییە مشتومڕ لەسەرەکەی لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیادا، کە جێی ڕەخنەی وڵاتانی تری ئەندامی ناتۆ بووە.
ترامپ، کۆتاییهێنانی خێرای شەڕی ئۆکراینی کردە پەیمانێک لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیدا. شیکەرەوە دەڵێن ئەو ئامانجە، تەریبە لەگەڵ خواستی ئەردۆغاندا بۆ ڕاگرتنی ئەو قەیرانە و هەروەهاش دەرکەوتنی وەک ناوبژیوانێکی گرنگ.
ئاشڵی ئایندنتاشباش، لێکۆڵەر لە نێوەندی بروکینگس هاوڕایە و دەڵێت "ترامپ، هەوڵ دەدات بۆ دانوستاندن لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرایندا، پێموابێت ئەمەش ئەو شتەیە کە تورکیا هەمیشە پێی باش بووە؛ هەر بە ڕاستیش سەرۆک ئەردۆغان دەخوازێت ڕۆڵی هەبێت تیایدا و ڕۆڵێکی سەرەکیش لە میوانداریکردنی دانوستاندن ئەگەر بکرێت؛ یانیش ڕۆڵی ئاسانکاریی بگێڕێت."
کورد لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەردۆغان و ترامپدا
وەک شیکەرەوە دەڵێن، بابەتە سەرەکییەکە بۆ ئەردۆغان، چاو بڕینە لەوەی سەرۆکایەتی نوێی ترامپ کۆتاییبهێنێت بە پشتیوانی لەشکری ئەمەریکا بۆ هێزە کوردییەکانی بە یەپەگە ناسراون و شەڕی دژی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن لە سوریادا.
ئانکەرە یەپەگە بەوە گوناهبار دەکات پەیوندی هەیە بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە.
پەکەکە لە شەڕدایەر لەگەڵ حکومەتی تورکیادا لە ناوچەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیادا.
دکتۆر کومرۆ تۆکتامیش، لە زانکۆی پرات پێیوەهایە هیچ گومانێکی تیادا نییە کە بابەتی سەرۆکی ئەمەریکا گرنگە لەو ڕوانگەیەوەی سەقامگیریی لەسەر سنوری سوریا بۆ واشنتۆن گرنگە و دەشڵێت "دەتوانم بڵێم وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ئامادەکاریدایە بۆ دڵنیاکردنەوەی سەرۆکی نوێ لەوەی چۆن ئەو سەقامگیرییە جێبەجێ دەکرێت و بابەتەکان بە ئامادەکراوی دەخاتە بەردەم سەرۆکی نوێ. تورکیاش هەوڵ دەدات ببێتە بەشێک لەو پلانی سەقامگیرییە؛ جا بۆ ئەوەی تورکیا ببێتە بەشێک لەو پلانی سەقامگیرییە لەسەر سنوری سوریا و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، وەک وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، زۆر گرنگ و پێویستە تورکیا کێشەکانی خۆی لەگەڵ لایەنە کوردییەکاندا چارەسەر بکات، سەرنج بدە دەڵێت لایەنە کوردییەکان نەک لایەنێکی دیاریکراو؛ جا ئەگەر خواستی تورکیا ئەوە بێت ببێتە کرۆکی سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەوا زۆر گرنگە نیشانی وڵاتانی جیهانی بدات کە بە شوێن شتێکەوەیە لە ئاشتی دەڵێم ئاشتی لە کەوانەیەکدا لەگەڵ گەلی کورد و لایەنە کوردەکاندا."
دکتۆر کومرۆ، لە بەرنامەی چاوی واشنتۆندا، ئاماژەی بەوەیش کردووە "چونکە ئەردۆغان کەسێکی پراگماتی و زۆریش ڕاڕایە و سیاسەتەکانیشی هەر لەسەر ئەو دوو بنەمایەن، دەشزانین کە دانۆڵد ترامپیش کەسێکی ڕاڕایە، جا لەو ڕوانگەیەوە دەشێت ئەردۆغان، ترامپ بەبژاردەیەکی باش ببینێت."
ئایدن سەلجان، شیکەرەوەی سیاسەتی دەرەوەییە و پێیوایە لەم بابەتەدا جێیەک بۆ پرەنسیپەکان نامینێت و دەڵێت "ئەردۆغان وەها بیری لێدەکاتەوە کە ترامپ وەک خۆی ڕێبەرێکی پراگماتییە و ئەمەش وەها دەکات بێ گوێدانە پرەنسیپەکان؛ لە کەوانەیەکدا پاتاڵیی، ئیتر بگەنە ڕێککەوتن لە ڕێی پێدان و بەخشینی نێوانیانەوە."
دکتۆر کومرۆ، باسیش لەوە دەکات تەنانەت هەوڵی لێکنزیکبوونەوەی نێوان ئانکەرە و دیمەشق لەسەر بنچینەی لێدانە لە بەرژەوەندییەکانی کورد، بۆ ئەو مەبەستەش خۆی لە لایەنە جیهادییەکانیش نزیک دەکاتەوە؛ وەک دەڵێت "ڕۆژێک لە ڕۆژان، ئەردۆغان پەیوەندییەکی زۆر نزیکی هەبوو لەگەڵ حکومەتەکەی ئەسەددا و دواتر ویستی سود لە دەرفەتی بەهاری عەرەب ببینێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی هەندێک ناوچە لە سوریادا؛ لە ئێستاشدا ئەردۆغان بەو پلانەوە کار دەکات هەتا زیاتر خۆی نزیک بکاتەوە لەگەڵ لایەنە جیهادییەکاندا، کە ماوەیەکی زۆر بوو نەیدەتوانی ئەوە بکات؛ لەبەر ئەوە جارێکی تریش گەڕاوەتەوە بۆ پلانە کۆنەکەی کە لەناوبردنی هێزە کوردییەکانە لە باکوری سوریا لە ناوچە هاوسنوریەکانی تورکیادا و دەیەوێت لەگەڵ حکومەتی سوریادا کار بکات؛ چونکە هەر کارکردن و پێکەوەبوونێکی ئاشتیانەی نێوان ئانکەرە و دیمەشق، ئەوا شیانەکان زیاد دەکات بۆ ئەو هەوڵەی تورکیا دەڵێت دەیدات بۆ سەقامگیریی لە ناوچەکەدا و دەشیکاتە هاوبەشێکی پەسەندکراو لەلایەن ئەمەریکاوە؛ جا ئەوە پلانەکەیەتی تا لەڕێی کۆنترۆڵکردنی کوردەوە بگاتە بابەتی سەقامگیریی."
دکتۆر کومرۆ، باسیش لە هەوڵەکانی پێشتری تورکیا دەکات لەگەڵ دامەزراوەکانی ئەمەریکادا و دەڵێت " ئەمەش ئەو بابەتەیە کە تورکیا بەردەوام قسەی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و پەنتاگۆنیشدا کردووە هەتا پەیوەندی و یارمەتییەکانیش بۆ کورد ڕابگرن لەو ناوچانەی سوریادا و لەبری ئەوە لەگەڵ تورکیادا لە هەماهەنگیدا بن؛ بەڵام پەنتاگۆن و وەزارەتی دەرەوەش هەرگیز بەوە قایل نەبوون چونکە هاوبەشییەکەیان لەگەڵ کورددا بە گرنگ دەزانن بۆ دڵنیابوون لەوەی داعش جارێکی تر سەرهەڵنەداتەوە."
حەماس و حزبوڵا و ئەگەری ئاڵۆزیی نێوان تورکیا و ئەمەریکا
شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حزبوڵاشدا مەترسییە لەسەر پەیوەندییەکانی ئەردۆغان و ترامپ. دانۆڵد ترامپ پشتیوانکارێکی سەرسەختی ئیسرائیلە و ئەردۆغانیش پشتیوانیی لە فەلەستینییەکان دەکات.
موراد ئاسڵان، شیکەرەوەیە لە نێوەندی سیتا و لەوبڕوایەدایە دەشێت دۆسێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییەکی نەرێنی هەبێت لە پەیوەندییەکانی نێوان ئانکەرە و واشنتۆندا و دەڵێت "هەرچەندە ترامپ بە ئەرێنی باس لە ئەردۆغان دەکات، بەڵام ئایا پشت بەوە دەبەسترێت؟ بۆ نمونە چی ڕوودەدات ئەگەر هاتوو ئاستی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرزبوونەوە؟! ئێستاش لەم پەیوەندییە خراپەی نێوان ئیسرائیل و تورکیادا؛ زۆر ڕونە بەڕێوبەرایەتی ترامپ، دەکەوێتە هەڕەشەکردن لە تورکیا."
لەگەڵ ئەوەشدا شیکەرەوە دەڵێن ئەردۆغان دەرفەت دەبینێت لە دووهەم خولی سەرۆکایەتی ترامپدا، بەڵام دەشڵێن ئەو ئاڵۆزیانەی لەم نێوەندەدا هەن؛ ئەمەش یانی ئەو دەرفەتە بەبێ مەترسی نییە.

Основное содержимое страницы с новостью.

ئەردۆغان و زیلینسکی (ئەرشیف)

This item is part of

Схожие новости

#Наименование новостиТональностьИнформативностьДата публикации
1کورد لە پەیوەندییەکانی نێوان ترامپ و ئەردۆغاندا06.5617-01-2025
2ڕوانینەکانی شارەزایەکی ئەمەریکایی و شارەزایەکی تورک لەسەر دەنگۆی ئاشتی نێوان تورکیا و کورد05.1817-10-2024
3پسپۆڕ: بەرژەوەندییەکان عێڕاق و سوریای بێدەنگ کردووە لە ئاست تورکیادا05.929-01-2025
4چاودێرانی سیاسی: تورکیا ترسی لە ڕوودانی گۆڕانکاری هەیە و دەیەوێت دۆخەکە لەگەڵ کورد ئاسایی بکاتەوە07.1317-10-2024
5ئێرینا سوکرمان: تورکیا لەشکری نیشتمانی سوریا بەکاردەهێنێت بۆ لێدانی لایەنە کوردییەکان07.3731-01-2025
6تورکیا لە سوریای شەرعدا07.3712-03-2025
7ئیسرائیل و کورد، هەنگاونان بۆ پەیوەندییەکی دۆستانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا05.3306-03-2025
8سەرکردەیەکی یەکێتی: یەکێتی هێزەکانی تری تێپەڕاندووە و ڕکابەری پارتی دەکات بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی 04.6229-09-2024
9پسپۆڕ: تاران و ئانکەرە سوریا دەکەنە قوربانیی بۆ هەژمونەکانیان05.6207-03-2025
10سەیف ڕەعد: ئێران دانوستاندن ناکات و خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکات06.0813-03-2025

Классификация: Международные. Схожих патентов: 0. Схожих новостей: 10. Тональность: 0. Информативность: 6.24. Источник: www.dengiamerika.com.