Вход на сайт

Просмотр новости

Найдите то, что Вас интересует

ئێرینا سوکرمان: تورکیا لەشکری نیشتمانی سوریا بەکاردەهێنێت بۆ لێدانی لایەنە کوردییەکان

Дата публикации: 31-01-2025 20:32:40

گۆڕانی ڕژێمی سوریا و گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ڕێبەرایەتی نوێی ئەو وڵاتەوە نەبووەتە مایەی ڕاگرتنی دەستێوەردانە پێشێلکارئامێزەکان لە سوریای بەشەڕ وێرانبوودا.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت "لەشکری نیشتمانی سوریا بەهۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە ڕۆژی 18ی مانگی 1ی 2025 لە ئامبۆلانسێکی مانگی سووری کوردیی داوە کە بریندارانی بەنداوی تشرینی پێبووە، کە بەهۆی هێرشێکی تری درۆنیییەوە برینداربوون، ئەو ‌هێزە چەکدرانە تاوانێکی ئاشکرای جەنگیان ئەنجامداوە."
ئێرینا سوکرمان، شیکەرەوەی سیاسی و پارێزەری داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ دەڵێت "ژمارەیەک فاکتەر هەن وەهایان کردووە کۆمەڵگەی نێونەتەوەی بێدەنگ بێت و چاو بپۆشێت لەئاست ئەو ڕەفتارانەی تورکیا یان لایەنەکانی سەر بە تورکیا لە سوریادا دەیکەن، لەوانە، ئەندامێتی تورکیا لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، تورکیا کاراکتەرێکی سەرەکیی ناوچەکەیە، وڵاتانی ڕۆژئاواش، بەتایبەتی ئەمەریکا و ئەوروپا پەیوەندییە ستراتیژییەکانی خۆیان لەگەڵ تورکیادا بە سەرەکی تر دادەنێن وەک لەوەی ئانکەرە لە سوریادا چی دەکات و ناکات، ئەڵبەت ئەمانە بێ لەوەی زۆر وڵات پشتیان بە تورکیا بەستوە لە شەڕی دژی تێرۆریزمدا، دۆسێی لەخۆ گرتنی پەنابەرەکان بابەتێکی ترە و هەروەهاش سەنگی خستنە سەر قەیرانەکانی تری وەک ئۆکراین و غەززە و کێشەکانی ئافریکا، ئەمانە بە گشتی وەهایان کردووە دوو دڵییەک هەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەوخۆی ئانکەرەدا."
لەشکری نیشتمانی سوریا، هێزێکە لە تورکیا دامەزراوە و هەر لەوێش مەشق و ڕاهێنانی پێدەکرێت و بەشێکیش بووە لە هاوپەیمانێتی ئۆپزسیۆنی سوریا کە لە مانگی 12ی ڕابردوودا ڕژێمەکەی بەشار ئەلئەسەدی لە دەسەڵات لادا.
خانم سوکرمان، دەڵێت "لەشکری نیشتمانی سوریا دەشێت ببێتە کێشەیەکی گەورە لە سوریادا، هەرچەندە لە ئێستادا تەواوی سەرنجەکان لەسەر ئەم قۆناغی گواستنەوەیەی دەسەڵاتە لەلایەن هەیئەتی تەحریری شامەوە وەک لەوەی لەسەر جموجۆڵەکانی لەشکری نیشتمانی سوریا بێت."
ئەم شیکەرەوە سیاسییە لەوبڕوایەدایە ئەو لەشکرە دروستکراوەی تورکیا مایەی مەترسی هەنوکەیی و ئایندەییشە لە سوریادا و دەڵێت "پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و تاوانەکانی جەنگ وەک لە ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤدا ئاماژەیان پێکراوە کە ئەم لەشکرە، کوشتن و ڕفاندن و تاڵانی کردووە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیدا و بەتایبەتیش لە عەفرین و سەرێ کانی و گرا سپی."
ئێرینا سوکرمان دەشڵێت لەو زیندانانەی لەشکری نیشتمانی سوریا بەڕێوەیان دەبات ئەشکەنجەیەکی زۆری گیراوەکان دەدرێن و بەتایبەتیش زیندانییە کوردەکان و هەروەهاش جودابیران و بێسەروشوێنیش دەکرێن؛ ئەمانە بێ لەوەی پاکتاوی ڕەگەزییش دەکات و بەزۆر دانیشتوانی کورد لە زێدی خۆیان دەردەکرێن.
تورکیا، بووەتە کاراکتەرێکی سەرەکیی لە ڕووداوەکانی سوریادا و بزوێنەری ئەو هێزانەیشە وەک لەشکری نیشتمانی سوریا، کە بوونەتە بەشێک لە جێبەجێکردنی کارنامەی ئانکەرە.
خانمی سوکرمان دەڵێت "هەڵوێستەکانی تورکیا بە شێوەیەکی تەواوەتی لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی حکومەتی قۆناغی گواستنەوەی سوریادا ناگونجێت هەرچەندە ئانکەرە پشتیوانی لە بەشێکی لایەنە ئۆپزسیۆنەکانی پێشوو دەکات؛ ئێستا تورکیا پشتیوانی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ ئەم حکومەتە کاتییە، بەڵام کارنامە ژیۆسیاسییە فراوانەکەی لەگەڵ ئامانجە درێژخایەنەکەیدا یەکناگرنەوە هەتا سوریایەکی سەقامگیر و سەربەخۆ هەبێت. "
دەشڵێت "تورکیا کۆنترۆڵی بەشیکی باکوری سوریای کردووە وەهاش سەروسەودا دەکات کە درێژکراوەیەکی تەواوەتییە بۆ ناوچە تایبەتە ئاسایشییەکەی خۆی، هەروەهاش حکەمەتە نوێیە کاتییەکەی سوریاش سەربەخۆییەکی ئەوتۆی نییە لە بڕیاردان و کاربەدەستانی تورکیا سیاسەتەکان دەسنیشان دەکەن و سەرکردەکانی بۆ دادەنێن و دەستێوەردان لە فەرمانڕەوایەتیشدا دەکەن؛ هەربۆیەشە زۆرێک لە سوریاییەکان ترسیان هەیە لەوەی ئانکەرە هەندێک بەشی باکوری سوریا بخاتە سەر تورکیا وەک لەوەی یارمەتیدەربێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی سەربەخۆ لە سوریادا."
ئێرینا سوکرمان، شیکەرەوەی سیاسی و پارێزەری داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ دەڵێت "تورکیا لەشکری نیشتمانی سوریا بەکاردەهێنێت بۆ پێکانی ئامانجە لەشکرییەکانی خۆی، وەک لێدانی لایەنە کوردییەکان (یەپەگە و هێزەکانی سوریای دیموکرات) و هەروەهاش بەکارهێنانی ئەو لەشکرەی خۆی پێکهێناوە کە چەکداری سوریایین لە قەیرانەکانی لیبیا و ئازەربایجاندا."
بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە رێگەی تەلەفون ئیمەیلەوە پەیوەندی کردووە بە باڵیۆزخانەی تورکیاوە لە واشنتۆنی پایتەخت بۆ زانینی تێبینی فەرمی لەسەر ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ وەڵامێکی باڵیۆزخانەی تورکیا بەردەست نەبووە.
ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت " تورکیا بەوپێیەی پشتیوانکاری سەرەکی لەشکری نیشتمانی سوریایە، پێویستە ڕێگربێت لەو ڕەفتارە بەدناوانەی ئەو لەشکرە، دەنا دەکەوێتە بەر مەترسی تێوەگلان لەو تاوانانە."

Основное содержимое страницы с новостью.

This item is part of

Схожие новости

#Наименование новостиТональностьИнформативностьДата публикации
1تورکیا لە سوریای شەرعدا07.3712-03-2025
2چاودێرانی سیاسی: تورکیا ترسی لە ڕوودانی گۆڕانکاری هەیە و دەیەوێت دۆخەکە لەگەڵ کورد ئاسایی بکاتەوە07.1317-10-2024
3پسپۆڕ: بەرژەوەندییەکان عێڕاق و سوریای بێدەنگ کردووە لە ئاست تورکیادا05.929-01-2025
4پەیوەندییەکانی ئەردۆغان و ترامپ لە نێوەندی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا06.2408-11-2024
5وەرچەرخانی سەرهەڵدانە سیڤیلییەکان بۆ ئاینیی، سوریا بە نمونە06.2406-12-2024
6کورد لە پەیوەندییەکانی نێوان ترامپ و ئەردۆغاندا06.5617-01-2025
7پسپۆڕ: تاران و ئانکەرە سوریا دەکەنە قوربانیی بۆ هەژمونەکانیان05.6207-03-2025
8ڕوانینەکانی شارەزایەکی ئەمەریکایی و شارەزایەکی تورک لەسەر دەنگۆی ئاشتی نێوان تورکیا و کورد05.1817-10-2024
9ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی: داعش گەڕاوەتەوە ناوچەکە و ئێمەش سەرقاڵی ئەو هێرشانەین دەکرێنە سەرمان06.8612-12-2024
10دکتۆر ئێدمۆند غەریب: سەپاندنی شەریعەت لە دەستوری کاتیی سوریادا دڵەڕاوکێی لەناو پێکهاتە ئاینیەکاندا دروست کردووە0714-03-2025

Классификация: . Схожих патентов: 0. Схожих новостей: 10. Тональность: 0. Информативность: 7.37. Источник: www.dengiamerika.com.