Вход на сайт

Просмотр новости

Найдите то, что Вас интересует

تورکیا لە سوریای شەرعدا

Дата публикации: 12-03-2025 19:08:30

زیاتر لە 1383 کەسی سیڤیل کوژراون لە شەڕەکانی ئەم دواییەی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای سوریا و ناوچەکانی تریشدا بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوریایی بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ.
هەرهیچ نەبێت بەشێک لە شیکەرەوە وەک شەڕێکی ئاینزایی لەو توندوتیژیانە دەڕوانن و بە بەشێکیش لە پێکدادانی بەرژەوەندییەکانی ئێران و تورکیا دایدەنێن لە سوریادا.
دکتۆر سیڤان سەعید، پسپۆڕ و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت "ئەگەرچی تیۆریزانەکانی تورکیا باسیان لە شەش پایەکردووە کە تورکیای لەسەر وەستاوە و سێ لەو پایانەش بریتین لە موسڵمان بوون و سوننی بوون و حەنەفی بوونە؛ بەڵام ئێستا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا پایەی ئیسلامی بوونیشی بۆ زێد کردووە بەو ئەندازەیەی نوێنەرایەتی موسڵمانانی سوننەی جیهان بکات، هەربۆیەشە دژایەتی عەلەوییەکان دەکات لە سوریادا چونکە بە ڕێگر دەیبینێت لەبەردەم پڕۆژەکەیدا بۆ دروستکردنی ئەو قەوارە گەورەیەی پێی دەگوترێت قەوارەی ئیسلامی سوننە کە تورکیا دەیەوێت خۆی ئاڵا هەڵگری بێت."
زۆرێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە ناوخۆی سوریاوە ئاماژەیان کردووە بەوەی میلیشیاکانی سوڵتان موراد، ناسراو بە حەمزات و هەروەهاش میلیشیاکانی سولەیمان شا، ناسراو بە عەمشات دەستێکی زۆریان هەبووە لە کوژرانی خەڵکی سیڤیلی عەلەویدا؛ دەشڵێن ئەو دوو هێزە ڕاستەخۆ فرمان لە تورکیاوە وەردەگرن.
دکتۆر سیڤان دەڵێت "کارکردنی تورکیا لە سوریادا بە دوو ئاڕاستەیە؛ یەکەمیان فشارخستنە سەر حکومەتەکەی شەرعە هەتا نزیک نەبێتەوە لە حکومەتەکانی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب و شانشینی عەرەبستانی سعودیەش. دووهەمیشیان سەرلەنوێ دروستکردنەوەی لەشکری سوریایە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی تورکیا و بوونی هێزە میلیشیاکانی سەر بە تورکیا بە بەشێک لەو لەشکرە نوێیە."
بەسام ئیسحاق، نوێنەرێکی ئەنجومەنی دیموکراتیی سوریایە لە واشنتۆن و لە بەرنامەی چاوی واشنتۆندا ئاماژەی بەوە کرد "بەشێکی زۆری ئەو شکستەی لەم ماوەیەی ڕابردوودا بینرا لە ناوچە کەناراویەکانی سوریادا لە ئەستۆی تورکیادایە؛ لەوانەشە چاوپۆشیکردن لێی، پەیوەندی هەبێت بەوەی تورکیا نەبێتە ڕێگر لەبەردەم ئەو ڕێککەوتنەی نێوان شەرع و ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدیدا مۆرکرا."
کۆماری ئیسلامی ئێران، شکستێکی گەورەی هێناوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و هەروەهاش دوای ڕوخاندنی ڕژێمەکەی بەشار ئەلئەسەد، ئێران لە سوریادا دەرکرا؛ بەڵام هێشتاش تاران چاوی لەسەر ئەو وڵاتەیە. ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا لە لێدوانێکیدا لەسەر توندوتیژییەکانی وڵاتەکەی باسی لەوەکرد، ئەوانەی ئەو شەڕانەیان هەڵگیرساند، پاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی وڵاتەکەی بوون و هەروەهاش ووتی وڵاتێکی بیانی دەستی هەیە لەو ڕووداوانەدا، وەک ئاماژەیەک بە کۆماری ئیسلامی ئێران.
تاران، پێدەچێت هێشتاش بە شوێن گێڕانەوەی هەر هیچ نەبێت بەشێک لە هەژمونی خۆیدا بێت لە سوریادا لەڕێی بەکارهێنانی چەکدارەکانی ڕژێمی پێشوو و هەروەهاش حزبوڵای لوبنانەوە، ئەڵبەت وەک دەگوترێت سەرکەوتنی تاران لەو هەوڵانەیدا کەتۆتە سەر ڕەوشی ناوخۆیی سوریا و سەر ئەو سەقامگیرییەی کاری بۆ دەکرێت لەو وڵاتەدا.
ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا ڕەۆژی دووشەممە ڕێککەوتنێکیان مۆرکرد، دوای ئەو ڕێککەوتنەش شەرع لەگەڵ دروزەکاندا ڕێککەوتنێکی هاوشێوەی واژۆی کرد.
سەرۆکی تورکیا لەسەر ڕێککەوتنەکەی کورد و حکومەتی کاتیی سوریا دەڵێت پێشوازیی لەو ڕێککەوتنە دەکات و دەشڵێت، سوریاییەکان لە ڕێککەوتنەکەی دیمەشق و هەسەدەدا براوەن و ئاشتی لەو وڵاتەدا بەرقەرار دەکات و گرنگییەکی زۆر بە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەدات و پاراستنی پێکهاتە یەکگرتوەکەی و بەهێزکردنی یەکێتی سوریا دەدات؛ جەختیش دەکاتەوە، وەک دەڵێت "پێویستە ڕێککەوتنەکە بە تەواویی جێبەجێ بکرێت."
دوابەدوای ئەو لێدوانەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بەپرسێكی وەزارەتی بەرگری توركیا بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، هێرشە سەربازییەكانی تورکیا بۆ سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ناوچەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوام دەبن.
بەسام، دەڵێت دوای ئەو ڕێککەوتنە ئیتر هیچ پاساوێک بۆ تورکیا نامێنێت و "بە دڵنیاییەوە و چونکە ڕێککەوتن کراوە لە نێوان لایەنە سوریاییەکاندا، ئیتر لەسەر تورکیایە و لە بەرژەوەندی تورکیاشە ئەو هێرشانە ڕابگرێت کە بەو هێزەی ناوی لێنراوە لەشکری نیشتمانی، ئەو هێرشانە دەکات؛ ئەگەر هەر بەڕاستی تورکیا سەقامگیریی دەوێت لە سوریادا ئەوا لەسەریەتی هێرشەکانی ئەو لەشکرە ڕابگرێت کە وابەستەی فرمانەکانی تورکیایە."
دکتۆر سیڤان دەڵێت "ئەگەر ئەو ڕێککەوتنەی کراوە لەناو سوریادا گرنگ بێت و پێگەیەکی گرنگی بۆ دانرابێت لە سوریادا ئەوا یانی ئیتر هەسەدە دەبێتە بەشێک لە دەوڵەت؛ بەڵام لە دیسکۆرسدا و لە ڕوی کردەییەوە هیچ شتێک ناگۆڕێت و هیچ ئاماژەیەک لە ئارادا نییە بۆ گۆڕان لە هەڵوێستەکانی تورکیادا، ئەوەتا بۆردومانەکان بەردەوامن و هاندانی گروپە چەکدارەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا بەردەوامن و هەواڵیش هەن لە ئێستادا کە هێرشی قورستریش دەستپێدەکرێن؛ ئەوەی لە پشت پەردەشەوە زانراوە ئەویە کە فشارێکی گەورەی فەڕەنسا و ئەمەریکا هەبووە لەسەر تورکیا هەتا بەو ڕێککەوتنە قایل بێت."
تورکیا وەک دەڵێت دەستیکردووە بە پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورددا، ئەم پرۆسەی ئاشتییەش وەک بەسام ئیسحاق باسی دەکات "ئەگەر کێشەی پارتی کرێکارانی کوردستان چارەسەر کرا کە کێشەیەکی ناوخۆیی تورکیایە و ئەگەریش لەناوخۆی تورکیادا چارەسەر کرا ئەوا لەبڕوایەدام ڕەنگدانەوەیەکی پۆزەتیڤانەی دەبێت لە سوریادا بە گشتی و بەتایبەتیش لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا."
دکتۆر سیڤان، ئەو پرۆسەیە بە ئاڵۆز و بە پرۆسەیەکی درێژخایەنیش ناودێری دەکات و دەڵێت "گەورەترین کێشە لە تورکیادا کێشەی کوردە و ئەگەر چارەسەری نەکات ئەوا دەشێت تورکیا ببێتە سوریایەکی تر."

Основное содержимое страницы с новостью.

This item is part of

Схожие новости

#Наименование новостиТональностьИнформативностьДата публикации
1پسپۆڕ: تاران و ئانکەرە سوریا دەکەنە قوربانیی بۆ هەژمونەکانیان05.6207-03-2025
2ئێرینا سوکرمان: تورکیا لەشکری نیشتمانی سوریا بەکاردەهێنێت بۆ لێدانی لایەنە کوردییەکان07.3731-01-2025
3وەرچەرخانی سەرهەڵدانە سیڤیلییەکان بۆ ئاینیی، سوریا بە نمونە06.2406-12-2024
4پسپۆڕ: بەرژەوەندییەکان عێڕاق و سوریای بێدەنگ کردووە لە ئاست تورکیادا05.929-01-2025
5دکتۆر ئێدمۆند غەریب: سەپاندنی شەریعەت لە دەستوری کاتیی سوریادا دڵەڕاوکێی لەناو پێکهاتە ئاینیەکاندا دروست کردووە0714-03-2025
6چاودێرانی سیاسی: تورکیا ترسی لە ڕوودانی گۆڕانکاری هەیە و دەیەوێت دۆخەکە لەگەڵ کورد ئاسایی بکاتەوە07.1317-10-2024
7کورد لە پەیوەندییەکانی نێوان ترامپ و ئەردۆغاندا06.5617-01-2025
8عەبدولعەزیز زیاب: هێزە میلیشیاییە لە یاسادەرچووەکانی عێراق و تێرۆریستان دوو دیوی دراوێکن05.6209-12-2024
9ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی: داعش گەڕاوەتەوە ناوچەکە و ئێمەش سەرقاڵی ئەو هێرشانەین دەکرێنە سەرمان06.8612-12-2024
10پەیوەندییەکانی ئەردۆغان و ترامپ لە نێوەندی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا06.2408-11-2024

Классификация: . Схожих патентов: 0. Схожих новостей: 10. Тональность: 0. Информативность: 7.37. Источник: www.dengiamerika.com.