Вход на сайт

Просмотр новости

Найдите то, что Вас интересует

میراتگرانی بارزانی و تاڵەبانی، شەڕ لەسەر پشکەکانی دەسەڵات

Дата публикации: 09-10-2024 18:38:41

لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە بڕیارە ڕۆژی 20ی ئەم مانگی 10یە بکرێت، ململانێی سەرەکیی لە نێوان دوو هێزە فەرمانڕەواکەی هەرێمی کوردستانی عێراقدایە، نەک ململانێی ئۆپزسیۆن و دەسەڵات.
موحەمەد ڕەئوف، سەرنوسەری درەو میدیا دەڵێت "بە تایبەتی ئەو ململانێیەی لەنێوان کوڕەکانی تاڵەبانی و کوڕەکانی بارزانیدا هەیە، مێژووی خۆی هەیە و ئەمڕۆ گەیشتۆتە ئاستی تەقینەوە؛ ململانێیەکە لە دوو سێ ساڵی ڕابردوودا کەوتۆتە نێوان بافڵ تاڵەبانی، دوای ئەوەی بووە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، دەیەوێت خۆی بسەلمێنێت لە مەیدانی سیاسی هەرێمی کوردستاندا و بە هەمان شێوەش مەسرور بارزانی کە 5 ساڵی ڕابردوو سەرۆکی حکومەت بووە و ئەمیش دەیەوێت پێگە و سەنگی خۆی بسەلمێنێت؛ هەربۆیەشە ئەم دوو جەمسەرە کە ئێستا هێزی باڵادەست لەناو یەکێتی لای بافڵ تاڵەبانییە و کاراکتەری یەکەمە و مەسرور بارزانیش وەک کاراکتەری پارتی دیموکراتی کوردستان دەردەکەوێت؛ ئەمە وەهای کردووە ململانێی پارتی و یەکێتی لەو دوو کاراکتەرەیاندا کۆببێتەوە."
زۆرێک لە چاودێر لەو بڕوایەدان ئەم هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوە لە هەموو هەڵبژاردنەکانی پێشتر لە هەرێم کراون جیاوازە و سەرنوسەری درەو میدیاش دەڵێت "لەم هەڵبژاردنەدا، پێگەی بافڵ تاڵەبانی دەردەکەوێت و هەروەهاش هەڵسەنگاندنێکە بۆ 5 ساڵی حوکمڕانیی مەسرور بارزانی."
هونەر تۆفیق، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت "ئەوەی لە هەرێمی کوردستاندا دەگوزەرێت، جۆر و شێوازی ئەو فەرمانڕەوایەتییە نیشان دەدات کە سیستەمی سیاسی هەرێمی لەسەر دامەزراوە و لەناو ئەم سیستەمە سەیر و سەمەرەیەشدا، هەموو ئەو شتە عەنتیکانە دەبینین کە لە دنیای سیاسی ئێمەدا ڕوودەدەن وەک ئەو پەیوەندییەی خەڵک بەو دەسەڵاتەوە."
لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەنایان بردۆتە بەر زانیاری چەواشەکار لە ڕێی بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکردەوە و بەکارهێنانی ڕێگەی تریش.
هونەر دەڵێت " لەبیرمان نەچۆتەوە ئەوەی بە ململانێی نێوان دوو هێزی دەسەڵات دادەنرێت، لە ڕاستیدا درێژکراوەی شەڕی دێرینی نێوان دوو هێزە، لە شاخەوە بۆ شار و لە شاریشەوە بۆ ناو فەرمانڕەوایەتی و هەر ئەمەش فەرمانڕەوایەتییەکەی لەسەر دامەزراوە. ئەوەی دەگوزەرێت بریتییە لەو میراتی ململانێیانەی بۆ کوڕەکان ماوەتەوە و سویچەکەیشی هەر لای خۆیانە و کەی ویستیان دایدەگرسێنن و کەییش ویستیان دەیکوژێننەوە. قوربانیی و باجەکانی ئەم ململانێیانەش دەدرێن بە خەڵک."
هونەر تۆفیق، لەوبڕوایەدایە کە ئاسان نییە لە هەرێمی کوردستاندا هێز بێنە ئاراوە و بە ئۆپزسیۆن ناودێر بکرێت و دەڵێت " لەناو ئەم سیستەمە سیاسییەدا، ئەوەی حسابی بۆ ناکرێت و بە بێ بایەخ سەیر دەکرێت خەڵکە و خەڵکیش نەبووەتە هێزێک تەنانەت ئۆپزسیۆنێک بەرهەمبێنێت، ئەوەی هەیە، بەشداریپێکردنی خەڵکە لە جەولەیەکی تر و جۆرێکی تری شەڕی نێوان پێکهاتەکانی سیستەمی فەرمانڕەوای هەرێم. هەربۆیە ئەگەر ئۆپزسیۆنیش هەبێت، ئەوا ئۆپزسیۆنێکی ڕاستەقینە نابێت لە ئاوەها ژینگەیەکدا."
هەردوو لایەنی فەرمانڕەوای هەرێم لەم هەڵمەتانەدا یەک ئەوی تریان بە خیانەت و دزیکردن و گەندەڵی تۆمەتبار دەکەن، لە کاتێکدا دوای هەڵبژاردنیش ناچارن پێکەوە لەسەر یەک مێزی دانوستاندن دابنیشن بۆ پێکهێنانی حکومەت، هەر بۆیە جێی خۆیەتی پرسیار بکرێت لەوەی، ئایا زەمینەیەکی هاوبەش ماوەتەوە لە نێوان پارتی و یەکێتیدا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ؟
موحەمەد ڕەئوف، سەرنوسەری درەو میدیا دەڵێت ئەو دوو لایەنە هەرچییەکی بە یەکتری دەڵێن و هەرچییەکی بەرامبەر یەکتریش دەیکەن "بەشێکە لەو هەڵمەتە توندەی لەم هەڵبژاردنەدا دەکرێت و ڕەنگە پەنا بۆ شتی تریش بەرن؛ بەڵام چاوەڕوانی توندوتیژی ناکەم، و ئەو توندوتیژیانە لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیادا دەبێت و لە چوارچێوەی گوتار و کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی نێوانیاندا دەمێنێتەوە."
هونەر تۆفیق دەڵێت "لەم هەڵمەتانەی هەڵبژاردندا دەستەواژەکانی وەک، دەیانوەستێنین، ڕایاندەگرین، دەیڕوخێنین، ناهێڵین، خاکفرۆشان، دەسەڵاتی کودەتا و دەسەڵاتی خۆسەپێن و چەندانی تریش بەکاردەهێنرێن کە هەر هەموویان دەستەواژەی شۆڕشگێڕیین؛ بەڵام نازانین ئایا شۆڕشەکە بەرامبەر کێ دەکرێت؟! لە کاتێکدا پارتی و یەکێتی خۆیان دەسەڵات و هەر خۆیشیان فەرمانڕەوان. کەمێک وشیاریی بەسە بۆ ئەوەی بزانرێت ئەم جۆرە دروشمانە هاندەر و تاودەری خەڵکن و لە ناوەڕۆکیشدا شەڕی دابەشکردنەوەی بەش و پشکەکانە لە نێوان خۆیاندا."

Основное содержимое страницы с новостью.

This item is part of

Схожие новости

#Наименование новостиТональностьИнформативностьДата публикации
1سەرکردەیەکی یەکێتی: یەکێتی هێزەکانی تری تێپەڕاندووە و ڕکابەری پارتی دەکات بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی 04.6229-09-2024
2بەرپرسێکی پارتی: هەڵبژاردن بێ غەل و غەش نابێت بەڵام ڕێوشوێنەکانی کۆمیسیۆن گرنگن 08.6113-10-2024
3نوێنەری وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق لە سلێمانی: دەستی مەزهەبی هەیە لە هێنانی ئاوارە لوبنانیەکان بۆ عێراق 06.3414-10-2024
4بەڕێوەبەری پەیمانگای کوردی: کۆکردنەوەی کارتی بایۆمەتری بۆ ترساندنی دەنگدەرە ئەگینا حزب ناتوانێت بەکاری بهێنێت 04.2309-10-2024
5پسپۆڕ: بەرژەوەندییەکان عێڕاق و سوریای بێدەنگ کردووە لە ئاست تورکیادا05.929-01-2025
6ئیسرائیل و کورد، هەنگاونان بۆ پەیوەندییەکی دۆستانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا05.3306-03-2025
7چاودێرانی سیاسی: تورکیا ترسی لە ڕوودانی گۆڕانکاری هەیە و دەیەوێت دۆخەکە لەگەڵ کورد ئاسایی بکاتەوە07.1317-10-2024
8پسپۆڕ: تاران و ئانکەرە سوریا دەکەنە قوربانیی بۆ هەژمونەکانیان05.6207-03-2025
9عەبدولعەزیز زیاب: هێزە میلیشیاییە لە یاسادەرچووەکانی عێراق و تێرۆریستان دوو دیوی دراوێکن05.6209-12-2024
10وەرچەرخانی سەرهەڵدانە سیڤیلییەکان بۆ ئاینیی، سوریا بە نمونە06.2406-12-2024

Классификация: . Схожих патентов: 0. Схожих новостей: 10. Тональность: 0. Информативность: 6.22. Источник: www.dengiamerika.com.