Вход на сайт

Просмотр новости

Найдите то, что Вас интересует

بەڕێوەبەری پەیمانگای کوردی: کۆکردنەوەی کارتی بایۆمەتری بۆ ترساندنی دەنگدەرە ئەگینا حزب ناتوانێت بەکاری بهێنێت

Дата публикации: 09-10-2024 18:40:52

بەڕێوەبەری پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی و پارتی سەرقاڵی گەڕان و کۆکردنەوەی وێنەی کارتی بایۆمەترین، لە کاتێکدا ناتوانن لە ڕۆژی دەنگدان دا ئەو کارتانە بەکاربهێنن و "ئامانجیان تەنها ترساندنی دەنگدەرانە".
ئارام جەمال، بەڕێوەبەری پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،"جاران یەکێتی و پارتی تەنها کارتی بایۆمەتریان لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان وەردەگرت، بەڵام ئێستا بە ماڵاندا دەگەڕێن و داوای وێنەی کارتی بایۆمەتری دەکەن."
دەشڵێت، "وەرگرتنی وێنەی کارتی بایۆمەتری تایبەتمەندی دەنگدەرە و حزبی کوردی لە بێ چارەییدا ئەمە دەکات، گەر حزب جەماوەری هەبێت پێویستی بەمە نییە."
بڕیارە لە ڕۆژی 20 ی مانگی دەی 2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، دەنگدەر لە ڕێگەی کارتی بایۆمەتری تایبەت بە خۆیەوە دەتوانێت دەنگ بدات و بەشداری پرۆسەکە بکات.
کارتی بایۆمەتری کە بۆ دەنگدان بەکاردەهێنرێت، وێنەی ڕواڵەتی دەنگدەری لەسەرەو بە پێی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەر دەنگدەرێک ئەو کارتەی نوێ نەکردبێتەوە لە مافی دەنگدان بێ بەش دەبێت.
ئارام جەمال دەڵێت، "کۆکردنەوەی وێنەی کارتی بایۆمەتری فشار دروستکردن و شەڕی دەروونییە، ئەگینا لە ڕووی کردارییەوە حزب سودی لێ نابینێت. مەسەلەکە تەنها بۆ ئەوەیە تا بە دەنگدەر بوترێت وێنەی کارتەکەت لای ئێمەیە، تا چووە سەر سندوقەکانی دەنگدان بترسێت و ئەو ترسە وای لێبکات ئاراستەی دەنگەکەی بگۆڕێت."
یەکێتی و پارتی وێنەی ژمارەیەکی زۆر کارتی بایۆمەترییان لە هێزە ئاسایشییەکان و سەربازییەکان و تەنانەت ئەندام و لایەنگرانیان وەرگرتووە، ئەم پرۆسەیە تەنانەت کارمەندانی کۆمپانیاو کەرتی تایبەت و هاوڵاتی ئاسایشی گرتووەتەوە.
وریا عەلی، کارگێڕی لقی 22 ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،"ئێمە کارتی بایۆمەتریمان نەک لە ئەندامانی خۆمان بەڵکو لە خەڵکی سڤیلیش وەرنەگرتووە، بەڵام ئاگاداری لایەنی ترین ئەو کارەی کردووە. ئەمە یەکێکە لە رێکارە خراپەکان و دەبێت کەشێکی دیموکراسی بۆ دەنگدەر فەراهەم بکرێت تا ئازادانە دەنگ بدات."
ئەو وتیشی،"ئێمە بڕوای تەواومان بە خۆمان و پرۆسەی هەڵبژاردن هەیە."
کۆکردنەوەی وێنەی کارتی بایۆمەتری لە لایەن یەکێتی و پارتییەوە لە کاتێکدایە، ئەو دوو حزبە ژمارەیەکی زۆر تیمیان بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن دروستکردووەو زانیاری وردیان لەسەر بنکەکانی دەنگدان کۆکردووەتەوە.
ئەو تیمانەی یەکێتی و پارتی پێکیان هێناون، بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ڕەوانەی نزیک بنکەکانی دەنگدان دەکرێن و ناوی دەنگدەرانی ئەو دوو حزبەیان لەو بنکانە پێدەدرێت، هەر ئەندام و لایەنگرێکیان دەنگی نەدابێت و بەگومان بن لێی ئاگاداری دەکەنەوە بۆ ئەوەی دەنگ بدات.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،"ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەرو هیچ کەسێک نازانێت دەنگدەر دەنگ بە کێ دەدات، تەنانەت وێنەگرتن و بەکارهێنانی موبایلیش قەدەغەیە."
 
Основное содержимое страницы с новостью.

This item is part of

Схожие новости

#Наименование новостиТональностьИнформативностьДата публикации
1بەرپرسێکی پارتی: هەڵبژاردن بێ غەل و غەش نابێت بەڵام ڕێوشوێنەکانی کۆمیسیۆن گرنگن 08.6113-10-2024
2سەرکردەیەکی یەکێتی: یەکێتی هێزەکانی تری تێپەڕاندووە و ڕکابەری پارتی دەکات بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی 04.6229-09-2024
3میراتگرانی بارزانی و تاڵەبانی، شەڕ لەسەر پشکەکانی دەسەڵات 06.2209-10-2024
4چاودێرانی سیاسی: تورکیا ترسی لە ڕوودانی گۆڕانکاری هەیە و دەیەوێت دۆخەکە لەگەڵ کورد ئاسایی بکاتەوە07.1317-10-2024
5نوێنەری وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق لە سلێمانی: دەستی مەزهەبی هەیە لە هێنانی ئاوارە لوبنانیەکان بۆ عێراق 06.3414-10-2024
6ئیسرائیل و کورد، هەنگاونان بۆ پەیوەندییەکی دۆستانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا05.3306-03-2025
7پسپۆڕ: بەرژەوەندییەکان عێڕاق و سوریای بێدەنگ کردووە لە ئاست تورکیادا05.929-01-2025
8پەیوەندییەکانی ئەردۆغان و ترامپ لە نێوەندی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا06.2408-11-2024
9عەبدولعەزیز زیاب: هێزە میلیشیاییە لە یاسادەرچووەکانی عێراق و تێرۆریستان دوو دیوی دراوێکن05.6209-12-2024
10تێڕوانینی دکتۆر کرمانج گوندی لە بارەی خۆکاندیدکردنی کەنەدی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا05.9307-07-2023

Классификация: Международные. Схожих патентов: 0. Схожих новостей: 10. Тональность: 0. Информативность: 4.23. Источник: www.dengiamerika.com.